وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی فەرمانبەرانەوە راگه‌یاند

14/10/2021

نه‌وا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی خانەنشینبوونی ئەو کارمەند و ئەفسەرانە دەرکرد، کە لە کاتی دەوامی فەرمی یان لەدەرەوەی دەوامی فەرمی کۆچی دوایی دەکەن.

 بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، كه‌ واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، تێیدا هاتووه‌، "ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی کە لە کاتی دەوامی فەرمی کۆچی دوایی دەکەن یاخود تووشی رووداوی تەندروستی یان هەر هۆکارێکی تەندروستی خۆی دەستی تێدا نەبووبێت بەپێی ماددەی 49 و 50 لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 18ی ساڵی 2011 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی، کە لەدەرەوەی دەوامی فەرمی کۆچی دوایی دەکەن یاخود تووشی رووداوی تەندروستی دەبن بەپێی ماددەی 46 و 47 لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ژمارە 18ی ساڵی 2011 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت".
له‌ كۆتایی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئەو کارمەند و ئەفسەرانەی ئاماژەیان پێکراوە بەپێی ماددەکانی سەرەوە ئەو شایستە داراییانەی کە دەیانگرێتەوە بۆیان خەرج دەکرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group