مباپێ‌ بڕیارێك لە بارەی ریاڵ مەدریدەوە دەدات

19/10/2021 وەرزش

نەوا-
كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات بڕیاریدا، تاوەكو كۆتایی وەرز هیچ لێدوانێك سەبارەت بە داهاتووی و رووكردنە یانەی ریاڵ مەدرید نەدات، ئەوەش لە پێناو توڕە نەكردنی هەوادارانی یانە پاریسیەكە.
بەرنامەی "شیرنگیتۆ"ی وەرزشی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، مباپێ‌ بڕیاریداوە تاوەكو كۆتایی وەرز هیچ لێدوانێك سەبارەت بە یانەی ریاڵ مەدرید نەدات.
ئەوەش هاتووە، بڕیارەكەی ئەستێرە فەرەنسییەكە لە پێناو توڕە نەكردنی هەوادارانی یانەی پاریس سانجێرمانە، چونكە پێشتر رایگەیاندبوو كە وەرزی داهاتوو روودەكاتە یانە ئیسپانییەكە ئەوەش هاندەرانی یانە فەرەنسییەكەی توڕە كرد.
بەهۆی خواستی زۆری بۆ رووكردنە یانەی ریاڵ مەدرید و نوێنەكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان، هەوادارانی ئەو یانەیە لە مباپێ‌ توڕە بوون، بەڵام لە ماوەی كۆتاییدا پەیوەندیەكانی مباپێ‌ بە هاندەرانەوە بەرەو باشبوون چووە و ئێستا لە یاریگادا چەپڵەی بۆ لێدەدەن و هانی ئەستێرە گەنجەكەی یانەكەیان دەدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group