دەیان فەردە دینار لە ئاوەڕۆیەكی شاری موسڵ دەدۆزرێتەوە

20/10/2021 عێراق

نەوا-
لەنێو پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ لە سەنتەری شاری موسڵ سەدان ملیار دینار لەنێو فەردەدا دۆزراوەتەوە، پۆلیسی شارەكەش دەڵێت، پارەكە زیاتر لە 165 فەردەیە و نزیكەی 700 ملیار دینارە.
سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویان كردەوە، لە سەنتەری شاری موسڵ سەدان ملیار دینار لە نێو فەردەدا لە ئاوەڕۆیەكدا دۆزراونەتەوە، كە نزیك لقی موسڵی بانكی ناوەندییە و لەكاتی هاتنی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە ئەو بانكە بۆردومان كرابوو.
ئەوەش هاتووە، پارەكە زیاتر لە 165 فەردە و بە نزیكەی 700 ملیار دینار مەزەندە دەكرێت، 90 فەردە لە پارەكە بە تەواوەتی تەڕ بووە و 75 فەردەش هیچیان لێنەهاتووە.
بەپێی زانیاریەكان، لیژنەیەك لە بەغداوە سەردانی شوێنەكە دەكات و دوای دەرهێنانەوەی هەمووی رادەستی حكومەت دەكرێت و دەگەڕێندرێتەوە گەنجینەی دەوڵەت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group