بانكێكی ئەمریكی: نرخی بەرمیلێك نەوت دەگاتە 90 دۆلار

26/10/2021 جیهان

نەوا-
بانكێكی ئەمریكی پێشبینی ئەوە دەكات، بەهۆی بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ نرخی یەك بەرمیل بگاتە 90 دۆلار.
بانكی وەبەرهێنانی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، پێشبینی ئەوە دەكات لە ماوەیەكی نزیكدا خواست لەسەر نەوتی خاو وەك پێش بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنای لێبێتەوە و رۆژانە بگاتە نزیكەی 100 ملیۆن بەرمیل.
لە پێشبینییەكەدا ئەوەش هاتووە، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 90 دۆلار، ئەوەش بەهۆی بوژانەوەی كەرتەكانی بەكارهێنانی نەوتی خاو بەتایبەتی لە كیشوەری ئاسیا.
بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە، هەروەها گۆڕینی غاز بە بەرهەمەكانی نەوتی خاو دەبێتە هۆی ئەوەی رۆژانە خواست لەسەر یەك ملیۆن بەرمیل زیاد بكات.
لە ئێستادا كیشوەری ئەوروپا كێشەی كەمی غاز و خەڵوزی هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پەنا بۆ بەكارهێنانی بەرهەمەكانی نەوتی خاو ببرێت بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group