یەكەم توشبووی كۆرۆنا لە جیهاندا دەستنیشان كرا

20/11/2021 جیهان

نەوا-
زانایانی بواری ژینگە و بایۆلۆجی یەكەم توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە جیهاندا دیاری كرد كە فرۆشیارێكی ماسییە و رەتیدەكەنەوە، یەكەم توشبوو فەرمانبەرێكی تاقیگەی ڤایرۆسەكان بێت لە چین وەك پێشتر باس دەكرا.
مایكل وروبی سەرۆكی بەشی ژینگە و بایۆلۆجی لە زانكۆی ئەریزۆنا لە توێژینەوەكەدا كە لە گۆڤاری "ساینس" بڵاوكراوەتەوە ئاشكرای كردووە، پێشتر دەوترا یەكەم توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژمێریارێكی تاقیگەی ڤایرۆسەكانە لە شاری ووهان و رۆژی 16ی كانونی یەكەم توشبووە و نیشانەكانی تێدا دەركەوتووە، بەڵام ئەوە راست نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەپێی ئەو توێژینەوەی كردوویانە، یەكەم توشبوو فرۆشیارێكی ماسییە لە بازاڕی خواردنە دەریاییەكانی ووهان.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو فرۆشیاری ماسییە، لە 11ی كانونی یەكەمی 2019 یەكەم نیشانەی توشبوون بە ڤایرۆسەكەی تێدا دەركەوتووە و زۆرینەی حاڵەتەكانی دواتر لەو توشبووەوە سەرچاوەیان گرتووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group