مەشهەدانی رەوانەی لیژنەی رەوشت كرا

پێش 1 هەفتە عێراق

مەحمود مەشهەدانی رەوانەی لیژنەی رەوشتی پەرلەمانی دەكرێت بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی دەستور هەڵسوكەوتی كردوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بە رەوانەكردنی پەرلەمانتار مەحمود مەشهەدانی بۆ لیژنەی رەوشتی پەرلەمانیی بەهۆی ئەوەی پێچەوانەی دەستورو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان جوڵاوەتەوە.
رۆژی 9-1 لە یەكەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەراندا مەشهەدانی وەك سەرۆكی بەتەمەن دانیشتنەكەی بەڕێوەبرد، بەڵام لەناكاو گوایە باری تەندروستی تێكچوە رەوانەی نەخۆشخانە كراو خالید دەراجی بەڕێوەبردنی دانیشتنەكەی گرتەئەستۆ، تائێستا رون نییە هۆكاری گواستنەوەی مەشهەدانی بۆ نەخۆشخانە سیناریۆ بوە یاخود بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group