پەرلەمانتارێك: گفتوگۆ لەسەر پێدانی 100 ملیۆن دینار بە هەر پەرلەمانتارێك نەكراوە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
جاسم عەلەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، تاوەكو ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەوە نەكراوە 100 ملیۆن دینار بدرێتە پەرلەمانتاران و دۆخی پەرلەمانتارانی نوێ باش نییە.
جاسم عەلەوی رایگەیاندووە، تاوەكو ئێستا گفتوگۆ لەبارەی پێدانی 100 ملیۆن دینار بە پەرلەمانتاران نەكراوە لەژێر ناوی "باشتركردنی بژێوی پەرلەمانتاران" و تەنانەت موچەی پەرلەمانتارانیش خەرج نەكراوە.
وتوشیەتی، تاوەكو ئێستا پێدانی ئەو پارەیە روون نییە و رەنگە پەرلەمانتارانی ئەم خولە قبوڵی نەكەن، بەڵام لە خولەكانی رابردوودا پارەكە زۆر زیاتر بووە، دۆخی ئابووری زۆربەی پەرلەمانتارانی خولی نوێ باش نییە، پێویستە ئۆتۆمبێل یاخود شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین بكرێت كە نزیك بێت لە پەرلەمان.
لای خۆشیەوە سیروان سیرینی ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عیراق لەو بارەیەوە رەتیكردووەتەوە، هیچ پارەیەك بە پەرلەمانتاران درابێت و دڵنیاییش دەدات لەوەی، هەر پارەیەك بدرێت ئەوان ئاگادار دەبن بەڵام نەدراوە و ناشدرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group