زانایەكی روسی هۆشداری لە كارەساتی جیهانی دەدات

17/01/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
زانایەكی روسی هۆشداری لەوە دەدات، لەماوەی 30 ساڵی داهاتوودا بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی بە رێژەی 1.5 پلە، دەبێتە هۆی دروست بوونی گۆڕانكاری ژینگەیی كارەساتبار لە جیهاندا.
ڤلادیمێر ریابۆف زانای ژینگەیی روسی لە زانكۆی "قرم"ی فیدراڵی ئاماژەی بەوەداوە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە ماوەی 30 ساڵی داهاتوودا بە رێژەی 1.5 دەبێتە هۆی نقومبوونی 30% وشكانی سەر زەوی.
پێشی وایە، قەتیسبوونی گەرما تەنها بەهۆی چالاكییەكانی مرۆڤەوە نییە، بەڵكو هۆكاری سەرەكی پرۆسە سروشتییەكانە و مرۆڤ تەنها دەتوانێت خێرایان بكات، یاخود هەندێك لەو گۆڕانكاریانە دوابخات.
ئەو زانا روسیە ئاشكراشی كردووە، لە ماوەی 40 ساڵی رابردودا بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە هەر كاتێكی تر زیاتر بووە و 2 پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، بۆی بەهۆی خێرایی گۆڕانكارییە ژینگەییەكان كارەسانی سروشتی روودەدات، تاوەكو ئەو گۆڕانكاریانە فراوانتربن، مەترسی كارەساتەكان زیاتر دەبن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group