دادگای فیدراڵی كۆبونەوەی لەسەر تانەكانی تایبەت بە یەكەم كۆبونەوەی پەرلەمان دواخست

19/01/2022 عێراق

نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی كۆبوونەوەی لەسەر سەیركردنی تانەكان لە یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق دواخست بۆ رۆژی 25ی مانگ.
ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ سەیركردنی تانەكانی تایبەت بە نایاسایی بوونی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق و دیاری كردنی دەستەی سەرۆكایەتی كۆبوویەوە، كە داوای هەڵوەشانەوەی دەكرا.
بەپێی زانیاریەكان، لە كۆبوونوەكەدا دادگا وتەی داواكارەكانی وەرگرت كە تانەكەیان پێشكەش كردبوو، دواتر بڕیاریدا دانیشتنەكە دوابخات بۆ 25ی كانونی دووەم، واتا دوای 6 رۆژی تر.
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی یەكەمی پەرلەمانی عیراق چوارچێوەی هەماهەنگی كە بەشێكی لایەنە شیعەكانن چوونە دەرەوە، لایەنەكانی تر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان هەڵبژارد، ئەوەش ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە و لە دادگای باڵای فیدراڵی تانە لەو كۆبونەوەیە درا و داوای هەڵوەشانەوەی دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group