واشنتن پۆست: لە 1972ەوە ئیسرائیل 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە

14/05/2022 جیهان

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا ئیسرائیل 103 رۆژنامەنوسی كوشتووە و 7 هەزاری تری بریندار كردووە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست وتارێكی رۆژنامەنوس "داوود كەتاب"ی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، ئیسرائیل مێژوویەكی درێژی هەیە لە مامەڵەی توند لەگەڵ رۆژنامەنوسە فەلەستینییەكاندا.
باسی لەوەش كردووە، لە ساڵی 1972ەوە تاوەكو ئێستا هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە 103 رۆژنامەنوسیان كوشتووە و نزیكەی 7 هەزاری تریان بریندار كردووە، ئەوەش سەرەڕای دەستگیر كردن و زیندانیكردنی ژمارەیەكی تر.
لە وتارەكەدا ئەوەش هاتووە، شیرین ئەبو عاقلە رۆژنامەنوسی فەلەستینی كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە خێوەتگەی جنین لەلایەن ئیسرائیلەوە كوژرا، بە شێوەیەكی پیشەییانە و پابەندبوونێكی تەواو بە راستییەكانەوە هەواڵەكانی دەگواستەوە، رۆڵی بەردەوام و رۆژانەی هەبوو لە گواستنەوەی هەواڵەكانی فەلەستین، لەوانەش روماڵ كردنی فراوانی دووەم راپەڕینی فەلەستیینیەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group