كورد.. گەورەترین بەربەست لەبەردەم سوید و فینلەندا بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ

15/05/2022

نەوا-
ئان لیندی وەزیری دەرەوەی سوید ئاشكرای كرد، تاوەكو ئێستا فینلەندا و سوید لەگەڵ توركیا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر بوون بە ئەندام لە ناتۆ، ئەوەش بەهۆی رێكخراوە كوردیەكان كە ئەنقەرە بە تیرۆرستیان دەزانێت.
ئان لیندی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە هەوڵەكانی وڵاتەكەی و فینلەندا بۆ بوون بە ئەندامی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی "ناتۆ" و رێگرییەكانی توركیا وتویەتی، هەڵوێستی جیاوازمان هەیە لەگەڵ توركیا، بەڵام تێمان گەیاندووە كە ئێمە پەكەكە بە رێكخراوێكی تیرۆرست دەزانین.
رونیشیكردووەتەوە، وەك چەندین هاوبەشی ترمان لە هاوپەیمانی ناتۆ گفتوگۆ لەگەڵ چەندین رێكخراوی كوردی تر دەكەین، توركیا پێی وایە سەرجەم كوردانی باكوری رۆژهەڵاتی سوریا سەربە یەك رێكخراون، بەڵام ئێمە پێمان وانییە و ئەمریكا و چەندین وڵاتی تریش پێیان وانییە، گفتوگۆ دبلۆماسیەكان لەگەڵ توركیا بەردەوام دەبن.
سوید و فینلەندا هەوڵی بوون بە ئەندام لە ناتۆ دەدەن و توركیا كە یەكێكە لە هێزە سەرەكییەكانی ئەو هاوپەیمانێتییە رێگرە لە بەردەمیان، چونكە پێی وایە ئەو وڵاتانە پێشوازی لە ئەندامانی پەكەكە دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group