توێژینەوەیەكی نوێ: مادەیەك بە تەواوەتی قژ دەڕوێنێتەوە

28/05/2022 هەمەڕەنگ

نەوا
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ، مادەیەك توانای ئەوەیە جارێكی تر قژ بە تەواوەتی بڕوێنێتەوە بۆ ئەو كەسانەی تووشی "دەردە رێوی" بوون، ئەوەش تەنها لەماوەی 6 مانگدا.
كۆمپانیای Concert Pharmaceuticalsی تایبەت بە دەرمان بڵاویكردووەتەوە، مادەیەكیان دروست كردووە كە توانای ئەوەی هەیە جارێكی تر بە تەواوەتی قژ بڕوێنێتەوە، ئەو دەرمانەش داهێنانێكی گەورە دەبێت لە دروست كردنی چارەسەری ئەوانەی قژیان رووتاوەتەوە.
توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 700 كەس كراوە كە تووشی "دەردە رێوی" بوون و نیوەیان لەماوەی 6 مانگدا بە تەواوەتی قژیان هاتووەتەوە، دەرمانەكە دەخورێت و ئەگەر رۆژانە 2 جار بەكاربهێنرێت ئەوا ئەنجامێكی زۆر باشی دەبێت، بەشداربووان 80% یاخود زیاتری قژیان روواوەتەوە، بەڵام هەندێك كاریگەری لاوەكی وەك سەرئێشە و دروست بوونی زیپكەی هەبووە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group