جێگری ترەمپ نامەیەكی بۆ بەرپرسانی ئێران ناردوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

ماڵپەڕی ئەكسیۆس بڵاویكردوەتەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا نامەیەكی بۆ موحسین رەزایی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ناردوەو جەختیكردوەتەوە هەر دانوستانێكی ئەمریكا پێویستی بە گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی ئەتۆمی.

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەكەش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا پشتڕاستیكردەوە كە جێگرەكەی نامەكەی ناردوە، چونكە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی هەیە وەك كەرەستەی پزیشكی و شتی جۆراوجۆر، ئامانجیش ئەوەیە رێگە بدرێت هاوكارییەكان بڕوات بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی كە دۆخەیان لەو وڵاتە باش نییە.

بەگوێرەی هەواڵەكە نێوەندگیرانی قەتەریش لە هەوڵی ئەوەدان ئێران رازی بكەن كە رێگە بە پشكنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدات سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە بكات لە بەرامبەر هەندێك لێخۆشبونی سزاكان لەلایەن ئەمریكاوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group