بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن لەشاری سلێمانی ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكات كە پەتای سكچون و رشانەوە ماندویان دەكات.
دكتۆر داهات حوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری هەناوی لەشاری سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، خوالێخۆشبوو دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مامۆستامان لە لەسەردەمی خوێندن لە زانكۆ پرسیاری لێكردین كە گەورەترین و بەسودترین دۆزینەوەی زانستی پزیشكی چیە؟، هەر خۆی وەڵامەكەی دەزانی، كە بەسودترین دۆزینەوەی پزیشكی موغەزی گیراوەیە (دیكسترولایت) بۆ چارەسەری سكچون و رشانەوە كە ژیانی ملیۆنان منداڵ و گەورەی لە مردن رزگار كرد.
داهات حوێزی راشیگەیاندوە، ئێستاش كە پەتای سكچون بڵاوبۆتەوە ئەو كەسانەی سكچونیان زۆرەو توشی كەمی پۆتاسیۆم دەبن كە لەوانەیە ببێتە هۆی شەكەتی و ئیفلیج بون و گیانلەدەستدان، تكایە دیكسترولایت زۆر بخۆنەوە كە بڕێكی زۆر لەكانزاكان و پۆتاسیۆمی تیادایەو رێگە لە خراپبونی حاڵەتەكە دەگرێت.