بۆ چارەسەری كێشەی بەنزین فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا دەستوەردان دەكات

23/06/2022 عێراق

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی سوتەمەنی لە وێستگەكانی دابەشكردن فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا بەفەرمانی كازمی دەستێوەردان دەكات.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا، لەسەر راسپاردەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی دانانی پلانێك بۆ رێگریكردن لە بردنی بەرهەمە نەوتییەكان كۆبونەتەوە.
ئاماژەشیكردوە، بڕیاردراوە هەوڵەكان چڕبكرێنەوەو جارێكی تر بەسەر بازگەكاندا بچنەوەو چاودێری وێستگەكانی بەنزین لەناو پایتەختدا بكەن، هەروەها هێزی هاوبەش دروستبكرێت و لیژنەیەكی هەماهەنگیكار لەنێوان ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیدا پێكبهێنرێت بۆ چاودێریكردنی ئەو تانكەرانەی سوتەمەنی دەگوازنەوە بۆ وێستگەی سەرەكی دابەشكردن تا ئەوكاتەی دەگاتە بەنزینخانەكان.
فەرماندەیی پرۆسەكانی بغدا راشیگەیاندوە، بڕیاریانداوە چاودێری ئەو رێگایانەش بكەن كە تانكەرەكەن سوتەمەنی دەگوازنەوە لەسەر رێگاكانی دەرەوە، بۆیە رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگیرێتەبەر كە سەرپێچی بكات تا بیكەینە پەند بۆئەوانەی دەیانەوێت زیان لە ئابوری وڵات بدەن و بیانەوێت قەیران دروستبكەن و هاووڵاتیانمان زیانیان پێبگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group