عیراقییەكان چوارەم توڕەترین گەلی جیهانن

26/06/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی توێژینەوەیەك سەبارەت بە هەستی ئیجابی و سلبی گەلانی جیهان بۆ ساڵی 2022، عیراق چوارەم توڕەترین گەلە لە جیهاندا و پێش ئەویش هەریەكە لە وڵاتەكانی لوبنان، توركیا و ئەرمینیا دێن.
بەپێی توێژینەوەكە كە كۆمپانیای توێژینەوە جیهانییەكان "Gallup" بڵاویكردووەتەوە، دەربارەی هەستی سلبی لەناو گەلانی جیهاندا، لوبنان توڕەترین گەلن، بەدوای ئەویشدا توركیا، ئەرمینیا و عیراق دەبینرێت.
ئەوەش هاتووە، هەروەها سەبارەت بە هەستی ئیجابی وڵاتی سلڤادۆر بە كۆكردنەوەی 82 خاڵ پلەی یەكەمی گرتووە، لێكۆڵینەوەكەش لەسەر بنەمای 5 هەست ئەنجام دراوە، ئەوانیش "نیگەرانی، خەفەت، توڕەیی و دودڵی و ئازاری دەروونی".
كێشە ئابوریی و كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاری و سیاسییەكان لە دیارترین ئەو كێشانەن كە بەرۆكی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی گرتووە، بەتایبەتی عیراق و لوبنان كە هاوڵاتیان لە سادەترین خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان بێبەشن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group