نەوا-
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرای كرد، خۆكوژێك لە پارێزگای دیالە هەوڵیداوە خۆی بە كاروانێكی سەردانیكەرانی یادی عاشورادا بتەقێنێتەوە، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دۆزراوەتەوە و ناچار بووە خۆی بتەقێنێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی سەرچاوەكە، دوای ئەوەی فەوجێكی سوپای عیراقی لەناوچەی میاح لە باكوری رۆژهەڵاتی بەعقوبە زانیاریان بەدەستگەیشت كە تیرۆرستێك هەوڵیداوە دزە بكات و خۆی بە كاروانێكی سەردانیكەرانی یادی عاشورادا بتەقێنێتەوە، دەستبەجێ هێزێكی شەڕكەر پێكهێنراوە بۆ كێوماڵكردنی ناوچەكە.
رونیشیكردووەتەوە، دوای دۆزینەوەی خۆكوژەكە گەمارۆدراوە لەلایەن هێزە سەربازییەكەوە و ناچار بووە خۆی بتەقێنێتەوە.
پێشتر حكومەتی عیراقی ئاشكرای كرد، بۆ پاراستنی سەردانیكەرانی یادی عاشورا، هەزاران ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیان بڵاوەپێكردووە.