ئەو تۆمەتبارانەی ئاسنی تاوەرەكانی چەمچەماڵیان لێكردبۆوە دەستگیر كران

09/08/2022 عێراق

ژمارەیەك هاوولاتی دەستگیر كران كە تۆمەتبارن بە لێكردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەكانی كارەباو تەقەكرد لە فنجان و تەلەكانی كارەبا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، دوای هەوڵێكی زۆری ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ و هێزە ئەمنیەكانی سنورەكە، توانرا ئەو كەسانە دەستگیربكرێن كە تۆمەتبارن بە لێكردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەكانی كارەباو تەقەیان لە فنجان و تەلەكانی كارەبا كردبوو.
ئاماژەیكردوە، دەستگیركراوەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو رادەستی دادگا كراون، دانیشیان بە تاوانەكانیاندا ناوە كە تەقەیان لە فنجانەكان كردوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەپێویستی دەزانێت كە سوپاسی ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و سەرجەم یەكە ئیدارییەكانی دیكەی سنورەكە بكات بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەو رادەستكردنیان بە دادگا، بەو پێیەی زیانی زۆر بەهێڵەكان گەیەنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group