بەلەمێكی كۆچبەران نقووم بوو و 51 كەس بێسەروشوێنن

10/08/2022 جیهان

نەوا-
بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نقووم بوو و بەپێی زانیاریەكانی حكومەتی یۆنانیش 80 كەسی تێدا بووە و تەنها 29یان رزگاریان بووە.
حكومەتی یۆنان بڵاویكردووەتەوە، بەلەمێكی كۆچبەران لە نزیگەی دورگەی كارپاتۆسی یۆنان لە دەریای ئیجەدا نقووم بووە كە 80 كەسی تێدا بووە.
رونیشكراوەتەوە، هێزی دەریاوانی یۆنانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و 29 كۆچبەریان رزگار كردووە و ئەوانی تر كە 51 كەسن بێسەروشوێنن.
بەپێی زانیاریەكان، بەلەمەكە ماوەی دوو رۆژە لە ئەنتاڵیای توركیاوە بەڕێكەوتووە و تاوەكو ئێستا تەرمی هیچ كەسێك لە بێسەروشوێنبووەكان نەدۆزراوەتەوە و چارەنوسیان نادیارە، كۆچبەرەكانیش عیراق و ئێرانی و ئەفغانی بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group