سبەینێ سكاڵای یاسایی لەسەر هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عیراق تۆمار دەكرێت

11/08/2022 عێراق

وەزیری موقتەدا سەدر پەیامێكی ئاڕاستەی خۆپیشاندەران كردو رایگەیاند، رۆژی هەینی لەهەموو پارێزگاكان خۆپیشاندان بكەن.
صاڵح محەمەد ئەلعیراقی وەزیری موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا بۆ لایەنگرانیان بڵاویكردۆتەوە، ئەوانەی كە لەگەڵ چاكسازین رۆژی هەینی كاتژمێر پێنجی ئێوارە لەهەموو پارێزگاكان كۆببنەوە بەهۆی ئەوەی هەر هەنگاوێكتان گەندەڵكاران توڕە دەكات و ئەوەش بە كارێكی چاكە بۆتان دەنوسرێت، هەروەها فۆڕمی یاسایی پڕبكەنەوە بۆئەوەی پێشكەشی دەسەڵاتی دادوەریی بكرێت لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی پەرلەماندا.
وەزیری قائید كە بە وەزیری موقتەدا سەدر خۆی ناساندوە راشیگەیاندوە، پێویستە لەسەر مانگرتوان بەردەوامی بدەن بە شۆڕشی موحەڕەم.
پێشتر دوای داواكردنی موقتەدا سەدر لە دادگای باڵا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆپی پڕكردنەوەی فۆڕمەكەی بڵاوكردەوە كە تۆماركردنی سكاڵای یاساییە لەسەر هەرسێ سەرۆكایەتیەكانی نوێنەران و كۆمارو وەزیرانی عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group