دابەشكردنی هەشتەمین بەشەخۆراكی هاوڵاتیان دەستپێدەكات

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاشكرای كرد، ئامادەسازییان بۆ دابەشكردنی هەشتەمین بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان كردووە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەكات و ماددەكان بە تەواوەتی دابەش دەكرێن.
لەو بارەیەوە عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، ئامادەكارییە هونەری و كارگێڕییەكان بۆ دابەشكردنی هەشتەمین بەشە خۆراكی هاوڵاتیان تەواو كراوە و تەواوی پێداویستییە خۆراكییەكان رادەستی كۆگاكان كراون، بۆ ئەوەی دابەش بكرێن.
رونیشیكردووەتەوە، داوا لە سەرجەم بریكارەكان كراوە سەردانی بنكەكان بكەن بۆ ئەوەی پشكی خۆیان وەرگرن و بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی بكەن، ئەوەش بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دانراوە.
وەزیری بازرگانی عیراق دڵنیاییش دەدات لەوەی، بە یەكجار سەرجەم ماددە خۆركییەكان بەبێ‌ دواكەوتن دابەش دەكرێن، هەروەها كۆمپانیای گشتی بازرگانی سەربە وەزارەتەكە راستەوخۆ ئاردی داس و شیری دۆڤیلاكی فەڕەنسی بە نرخێكی زۆر هەرزان بە هاوڵاتیان دەفرۆشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group