ژمارەی قوربانیانی كەشتییە ژێرئاو كەوتووەكەی كەنارەكانی سوریا گەیشتنە 86 كەس

24/09/2022 جیهان

نەوا-
دەسەڵاتدارانی سوریا بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی قوربانیانی ژێرئاو كەوتنی كەشتییە لوبنانییەكە لە كەنارەكانی پارێزگای تەرتوس، بەرزبوونەتەوە بۆ 86 كەس.
سامر قبرسلی بەڕێوەبەری گشتی كەناراوەكانی سوریا بە ئاژانسی "سانا"ی وڵاتەكەی وتووە، ژمارەی قوربانیانی ئەو كەشتییە لوبنانییەی كە رۆژی پێنجشەممە لە كەنارەكانی پارێزگای تەرتوس ژێرئاو كەوت بەرزبوونەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەهۆی روداوەكەوە 86 كەس گیانیان لەدەستداوە و رادەستكردنەوەی تەرمی قوربانییەكان بە كەسوكاریان بەردەوامە، ئەوەش دوای ناسینەوەی تەرمەكان.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، كەشتییەكی لوبنانی كە ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەری لە چەندین وڵاتەوە هەڵگرتبوو كە زۆرینەیان سوری و لوبنانی بوون، لە كەنارە ئاوییەكانی سوریا ژێرئاو كەوت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group