رەوە باڵندە فڕۆكەیەكی جەنگی توركیای خستەخوارەوە

06/12/2022 جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگری توركیا كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی جەنگی راگەیاند بەهۆی رەوە باڵندەیەكەوە.
وەزارەتی بەرگری توركیا بڵاویكردۆتەوە، لە پارێزگای قۆنیە فڕۆكەیەكی جەنگی لە جۆری ئێف 5 كە سەر بەتیمی ئەستێرەكانی نماییشكردن بوە كەوتۆتە خوارەوە بەهۆی ئەوەی رەوە باڵندەیەك خۆیان پێداكێشاوەو بۆتەهۆكاری لەكارخستنی بزوێنەرەكانی.
راشیگەیاندوە، لەو روداوەدا فڕۆكەوانەكە لە رێگەی پەڕەشتوتەوە توانیویەتی خۆی دەرباز بكات و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group