پاشماوەی گیاندارێك دۆزرایەوە كە 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە

08/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا -
زانایانی ئوسترالیا بڵاویانكردەوە، پاشماوەی گیاندارێكی خشۆكی دەریاییان دۆزیوەتەوە كە ئێسكە پەیكەرەكەیەتی و تەمەنی بۆ 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
زانایان لە مۆزەخانەی "كوینزلاند" رایانگەیاندووە، پاشماوەی گیاندارێكیان دۆزینەوە كە ناوی "بلیسور"ە و لەناوچەی "ماكینلی" دۆزراوەتەوە، گیاندارێكی دەریایی خشۆكە و ملێكی درێژی هەیە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو گیاندارە 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە و ئێسكە پەیكەرەكەی بە تەواوەتی دۆزراوەتەوە كە ئەوەش شتیچكی دەگمەنە و ئەو دۆزینەوەیەش هاوكار دەبێت لە دۆزینەوەی نهێنی گەشەی گیاندارانی سەر زەوی.
لای خۆیەوە "ئیسپن كنوست" گەورە زانای مۆزەخانەكە وتویەتی، كاتێك پاشماوەی بە بەردبووی ئەو گیاندارەیان دۆزیەوە زۆر خۆشحاڵ بوون، چونكە هاوكاریان دەكات لە دۆزینەوەی نهێنییەكانی گەشەی ئەو جۆرە گیاندارانە لە سەردەمی تەباشیری لە ئوسترالیا.
رونیشیكردووەتەوە، ئەو گیاندارانە لە سەرەتای سەردەمی تەباشیری دەركەوتوون و لە دەریای "ئارومنگا" ژیاون كە 140 تاوەكو 100 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ئەو دەریای زۆربەی ناوچەكانی ئوسترالیای پێكهێناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group