سەرۆكی باندێكی قاچاخچی كە خەڵكی هەرێمە لە بەریتانیا دەستگیر كرا

22/01/2023

نەوا -
دوای ئەوەی پێش حكومدانی هەڵاتبوو، سەرۆكی باندێكی چاقاخچی كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی بەریتانیاوە دەستگیر كرا.
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویكردووەتەوە، ئەو سەرۆكی باندە كە ناوی "تاریق نامیق"ە و تەمەنی 45 ساڵە و خەڵكی هەرێمی كوردستانە و لەشاری ئۆڵدهام نیشتەجێیە، سەڕۆكی باندێكی قاچاخچێتیە لە بەریتانیا و یەكێكە لە باندە داواكراوەكانی ئەو وڵاتە، خەڵكی عیراقی و ئێرانی بە شاردنەوەی لە پشتی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی كەپسدا  گەیاندووەتە بەڕیتانیا كە بووەتە هۆی مەترسیەكی زۆر بۆسەر ژیانی كۆچبەرەكان.
رونیشكراوەتەوە، لە ساڵی 2017 بووەتە بابەتی سەرەكی  لێكۆڵینەوەی دەزگای تاوانی نیشتمانی لە بەریتانیا، لە 9ی كانوونی دووەمی 2022 بە شێوازی ئامادەنەبوو سزای 8 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی لە دادگای تاجی مانچستەردا ئامادە نەبوو، 4 ئەندامی دیكەی باندەكەی شانبەشانی ئەو سزایان بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی زانیاریەكانی دەزگای لوتكە، دوای ئەوەی لە دادگا ئامادەنەبوو فەرمانی دەستگیركردنی نامیق دەرچوو و لەكاتی گەیشتن بە فڕۆكەخانەی مانچستەر كە دەیویست گەشت بكات بۆ ئەستەنبوڵ لە رۆژی 20ی ئەم مانگە دەستبەسەركرا و بڕیارە سبەینێ 23ی مانگ لەبەردەم دادگای ئامادەبێت و بە فەرمی سزای بەسەردا بسەپێنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group