وەزارەتی ناوخۆی هەرێم: هەندێك گروپی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشی درۆنی ئەنجامدەدەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەو درۆنانەی ئاڕاستەی هەولێر كراوە چەند گروپێكی سەر بە حەشدی شەعبی ئەنجامیداوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لە چەند میدیایەكی ئەلكترۆنی فەرمی لە ئێران وا بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی رابردو لە هەولێر بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی سەر بە ئیسرائیل، هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەكارین و دورن لەڕاستییەوە نە بنكەی ئیسرائیلی لە كوردستان هەیەو نە ئۆپراسیۆنی لەو جۆرەش ئەنجامدراوە.
ئاماژەشیكردوە، درۆنێك لەناوچەیەكی چۆڵەوانی لە نزیك هەولێر كەوتوەتە خوارەوە، ئەم هێرشانەش لەلایەن هەندێك گروپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی فیدراڵی سنورێك بۆ ئەم كارە تێكدەرانە دابنێن و رێكاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنەبەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group