ئینگلتەرا دانی پێدانا: 200 منداڵی پەنابەر دیار نەماون

پێش 2 هەفتە جیهان

نەوا -
بۆ یەكەمجار ئینگلتەرا دانی بەوەدانا كە 200 منداڵ كە داوای مافی پەنابەریان كردووە لەو وڵاتە و بەبێ‌ دایك و باوكیان گەیشتووەنەتە بەریتانیا دیار نەماون، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر ئەوەی رفێنرابن.
رۆبێرت جینریك وەزیری كۆچی ئینگلتەرا لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاندووە، 200 منداڵ كە داواكاری مافی پەنابەریی بوون دیار نەماون، 13یان تەمەنیان لە خوار 16 ساڵانەوەیە و كچیشیان لەنێودایە.
 رونیشیكردووەتەوە، ئەو منداڵانە زۆرینەیان خەڵكی ئەلبانیان، بەڵام هیچ ئاماژەیەك نییە كە ئەو منداڵانە لەناو ئینگلتەرا رفێنرابن.
ئەوەش دوای چەند رۆژێك لە راپۆرتێكی رۆشنامەی "ئۆبزێرڤەر"ی ئینگلیزی دێت كە تێیدا هاتبوو، ئەو منداڵانە لەلایەن گروپە تاوانكارییەكانەوە كە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەكەن لە دەرەوەی هۆتێلەكانەوە رفێنراون، بەتایبەتی لە شاری برایتۆنی باشوری ئینگلتەرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group