داوا لە ترەمپ دەكرێت واز لە هەڕەشەكردن لە ئێران بهێنێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
عەلائەدین بروجێردی ئەندامی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە وەڵامی قسەكانی سەرۆكی ئەمریكای دایەوەو رایگەیاند: لەكاتێكدا ئەمریكا باسی بەكارهێنانی دایكی بۆمبەكان بكات، ئێران جۆرە موشەكێك بەكاردەهێنێت كە پێی دەوترێت باوكی موشەكەكان، تا ئەمریكا بزانێت تێپەڕاندنی هێڵە سورەكانی ئێران چ دەرئەنجامێكی دەبێت.
بروجێردی جەختیشیكردوەتەوە كە بڕیاری ئێران سەبارەت بە كۆنترۆڵكردنی هورمز نەگۆڕەو بە هەمو توانایەكەوە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا دەمێنێتەوە چونكە گەروەكە بوەتە هۆی دروستبونی فشار لەسەر ئیدارەی ئەمریكا، داواش لە ترەمپ دەكەن دەست لە هەڕەشەكردن لە ئێران هەڵبگرێت و بەردەوامبونی بە زیانی سەرۆكی ئەمریكاو لایەنگرانی تەواو دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group