روسیا 63 دیلی ئۆكرانی ئازادكرد

04/02/2023 جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، 63 سەربازی بەدیلگیراوی لەگەڵ ئۆكرانیا ئاڵوگۆڕ پێكردوە. 
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردۆتەوە، ئەو سەربازە روسیانەی لەلایەن حكومەتی كیێڤەوە دەستبەسەركرابون لەئێستادا رادەستمان كراونەتەوەو ئاڵوگۆڕەكەش لەنێوان 63 سەربازدا بوە بۆ هەردولا، پرۆسەكەش بە نێوەندگیری ئیمارات تەواو بوەو گیراوە روسییەكان ئەندامانی هەستیاری پۆلیس بون.
جێی ئاماژەیە، تائێستا ئۆكرانیا هیچ لێدوانێكی سەبارەت بە گرێبەستی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانییەكان نەداوەو لە رابردوشدا لە كانونی دوەمی ساڵی 2022، مۆسكۆ و كیێڤ ئاڵوگۆڕی دیلەكانی جەنگیان ئەنجامدا،  لە پرۆسەكەشدا 142 سەربازی ئۆكرانی و 82 سەربازی روسی لەوكاتەدا ئازاد كران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group