ملیۆنان ماسی مردو روبارێكی ئوسترالیا دادەپۆشن

18/03/2023 جیهان

نەوا-
حكومەتی نیو ساوس وەیلز رایگەیاند، ملیۆنان ماسی لە روبارێكی ئوسترالیادا مردون، ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە كە پلەی گەرمای ناوچەكە بەرزبوەتەوە. 
بڵاویشكراوەتەوە، ملیۆنان ماسی مردو و رزیو بەشێكی بەرفراوانی روباری دارلینگیان داپۆشیوە لە شارۆچكەی مێنیندی لە ئوسترالیا، هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو كەمی ئۆكسجین لە ئاودا، كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە رێژەی ئۆكسجین لە ئاودا كەمدەكات و ئەوەش وایكردوە ببێتە هۆی مردنی ئەو ماسیانە.
ئاماژە بەوەشكرا، پێشتر بەهۆی لافاوەوە دوای ئەوەی رێژەی ئاو لە ناوچەكەدا بەرزبۆوە، ماسییەكان رویان لە زیادبون كرد بەڵام لەم دواییانەداو بەهۆی دابەزینی رێژەی ئاو كە بوە یەكێكی دیكە لە هۆكارەكان بۆ لەناوچونی ئەو ماسیانە،  هەروەها لە ساڵی 2018وە تاوەكو ئێستا سێهەم جارە كە روداوی لەمشێوەیە لەو شوێنەدا رودەدات. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group