خەڵات بەخشرایە ئەو كەسەی فرۆكە ئەمریكییەكەی خستە خوارەوە

18/03/2023 جیهان

نەوا-
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، خەڵاتی نێودەوڵەتی بەخشرایە ئەو فڕۆكەوانە روسیەی كە بوە هۆكاری تێكشكاندنی فرۆكەیەكی ئەمریكی لەسەر دەریای رەش.
بڵاویشیكراوەتەوە، دوای ئەوەی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەركەوتوە كە فرۆكەیەكی بێ فرۆكەوانی ئەمریكی لە جۆری MQ-9 Reaper  لەلایەن فرۆكەیەكی جەنگی روسیەوە لە سەر دەریای رەش تێكدەشكێنرێت، حكومەتی روسیا خەڵاتی بەخشییە ئەو كەسەی كە فرۆكە ئەمریكییەكەی خستە خوارەوە.
حكومەتی روسیا باسی لەوەشكرد، هۆكاری خستنە خوارەوەی فرۆكە ئەمریكییەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە سنوری ئاسمانیی روسیای پێشێلكردوە، لە ئێستاشدا بەهۆی ئەو روبەڕوبونەوەیەی نێوانیانەوە گرژییەكانی مۆسكۆ و واشنتۆن توندتر بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group