نەوا
لە ریزبەندی باشترین شارەكانی جیهان بۆ چاودێری تەندروستی لە ساڵی 2023دا، بەغدای پایەتەختی عیراق خراپترین شاری جیهانە و لە كۆتایی ریزبەندییەكەدا دەبینرێت.
بەپێی ئەو ریزبەندییەی پێگەی "نۆمبیۆ" تایبەت بە توێژینەوە و ریزبەندی بڵاویكردووەتەوە، لەناو 266 شاری جیهان شاری "تایبییە" لە تایوان باشتری شاری جیهانە لە چاودێری تەندروستی و بەدوایدا شاری "كاوشیۆنگ" دێت كە بەهەمان شێوە لە تایوانە، هەروەها شاری" گۆڵد كۆست"ی ئوسترالی و "شیانگ مای" تایوانی و "ترۆندهایم" لە نەرویج لە پلەكانی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدا دەبینرێن.
هەرچی سەبارەت بە بەغدایە، لە كۆتایی ریزبەندییەكەدایە و پلەی 266ی گرتووە، پێش ئەویش شارەكانی "كاراكاس" لە فەنزویلا و پێشتریش "دكا" لە بەنگلادیش و لە پێش ئەویشەوە "الدار البيضاء"ی مەغریب دەبینرێن.
هەرچی لەسەر ئاستی كیشوەری ئاسیایە، لەناو 64 شاردا هەمان دوو شاری تایوان پێشەنگی ریزبەندییەكەیان گرتووە، باشترین شاری عەرەبیش لە ریزبەندییەكەدا "دەوحە"ی قەتەرە كە لە پلەی 12یەمدایە، هەروەها بەغدا بەهەمان شێوە لە كۆتایی ریزبەندییەكەدایە و پلەی 64ی گرتووە.
ریزبەندی جیهان

ریزبەندی ئاسیا