یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتە 115 ملیار دۆلار

29/03/2023 عێراق

نەوا - 
موزهر محەمەد ساڵح راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری دارایی ئاشكرای كرد، یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ دراوی بیانی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار و ئەوەش گەورەترین یەدەگە لە مێژووی عیراقدا.
موزهر محەمەد ساڵح بە ئاژانسی فەرمی عیراقی وتووە، كەرتی دارایی عیراق بە قۆناغی گواستنەوەدا تێپەڕ دەبێت كە چەند ئامانجێك لەخۆ دەگرێت، لەوانەش دابەزاندنی نرخی دۆلارە بەرامبەر دینار بەشێوەیەك 100 دۆلار لە 145 هەزارەوە بكرێتە 130 هەزار دینار.
رونیشیكردووەتەوە، قۆناغ بە قۆناغ بارودۆخی ئابوریی بەرەو باشبوون دەچێت و لە چەند هەفتە یاخود مانگی داهاتوو نرخی ئاڵوگۆڕی دراو جێگیر دەبێت، بانكەكان بەشێوەیەكی دروست دەچنە پێشەوە.
راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق باسی لەوەش كردووە، یەدەگی بانكی ناوەندی بۆ دراوی بیانی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار، ئەوەش گەورەترین یەدەگە لە مێژووی عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group