نوری مالكی داوا لە پلاسخارت دەكات عیراق بەجێبهێڵێت

30/03/2023 عێراق

نەوا-
نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، داوا لە جنین پلاسخارت دەكات عیراق جێبهێڵێت.
نوری مالكی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی لێفێگارۆی فەرەنسی بەتوندی هێرشی كردۆتە سەر جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ هاریكاری عیراق (یۆنامی) و بەوە تۆمەتباری كردوە كە دەست لە كاروباری ناوخۆی عێراق وەردەدات و رایگەیاندوە: نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق رێز لە رۆڵی خۆی ناگرێت و دەست لە كاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وەردەدات، رێككەوتنی ئێمەو نەتەوە یەكگرتوەكان تەنها باس لەوە دەكات، ئەگەر عیراق پێویستی بە یارمەتی هەبو، ئەوا حكومەتی عیراق بە فەرمی داوایەك لەوبارەیەوە پێشكەش بە نەتەوە یەكگرتوەكان دەكات، نەتەوە یەكگرتوەكانیش لەڕێگای نوێنەری خۆیەوە لە بەغدا یارمەتی عیراق دەدات، بەڵام نوێنەرەكەی ئێستای نەتەوە یەكگرتوەكان هەمو سنورێكی تێپەڕاندوە، بۆیە داوادەكەم كە عیراق جێبهێڵێت و كەسێكی دیكە لە شوێنی ئەو دەست نیشان بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group