كێشەیەك لە باتری ئۆتۆمبێلدا ئاشكرا دەكرێت لەبازاڕەكانی هەرێم و عیراقدا دەفرۆشرێن

20/05/2023

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای دەكات باتری ئۆتۆمبێل لەبازاڕەكاندا دەفرۆشرێت بە 60 ئەمپێر كە لەراستیدا 9 ئەمپێرە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەڕێگەی كۆنترۆڵی جۆری عیراقەوە بەدواداچونم كردوە بۆ باتری ئۆتۆمبێل كە هاوردەی عیراق و هەرێم دەكرێت، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار رێگە بەم كاڵا كۆپی و خراپانە نەدات.
ئاماژەشیكردوە، پاش بەدواداچون و ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو باتریانەی ئۆتۆمبێل كە هاوردەی بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق دەكرێت،  9 جۆری جیاوازی باتری هەیە لە پێشكەوتوترین تاقیگە پشكنینیان بۆ ئەنجامداوە، وردەكاری پشكنینی هەر باتریەكیان دەرچو تەنها سێ جۆریان بەرواری دەرچونی لەسەرە هەمو باتریەكان 2 تا 3 كیلۆگرام كێشیان كەمترە لەكێشی ستاندارد.
سۆران عومەر باسی لەوەشكردوە،  لەزگەی سەر باتریەكان لەهەمویان نوسراوە 60 ئەمپێر، پاش پشكنین دەركەوتوە تەنها یەكێكیان بەرزترە ئەمپێرەكەی دەگاتە 36 و كەمترینیان دەگاتە 9 ئەمپێر، لەكاتێكدا بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت بە نرخی 60 ئەمپێر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group