سەحاف: لێدوانی فەرمی نییە خنكانی كۆچبەرەكان پشتڕاستبكاتەوە

56 خولەک پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد سەحاف كاربەڕێكەری باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند: بە وردی بەدواداچون بۆ چارەنوسی ئەو 18 كۆچبەرە كوردە دەكەن كە بە رێگەی نایاسایی چونەتە خاكی لیبیاوەو ئێستاش دەنگۆی خنكانیان لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوبوەتەوە.

وتیشی: لەگەڵ لایەنە ئەمنی و تەندروستی و مانگی سوری لیبیا لە گفتوگۆدان بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنوسی ئەو 18 كۆچبەرە تائێستا هیچ لێدوانێكی فەرمیان لە دەسەڵاتدارانی لیبیاوە پێنەگەیشتوە كە خنكانیان پشتڕاستبكاتەوە.
لە چەند رۆژی رابردودا دەنگۆی خنكانی 18 كۆچبەری كورد لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوكرایەوە كە لە لیبیاوە بە بەلەم بۆ ئیتاڵیا بەڕێكەوتون و لەرێگادا بەلەمەكەیان ژێرئاوكەتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group