بۆچی گۆشتی هندی رێگەپێدراو نیە بۆ خواردن؟

20/05/2023 هەمەڕەنگ

وڵاتی هندستان لە رێگەی بەشێك لە كوشتارگەكانی گۆشتی ئاژەڵی بەتەمەن هەناردەی وڵاتان دەكەن، گۆشتی ئاژەڵی گەورە بۆ پارێزگاری كردن لە رەنگی سور و تامی وە راگرتنی گەشەی بەكتریاو دروستكردنی ژەهر، جۆرە پارێزبەندییەك بۆ گۆشتەكە بەكاردەهێنن پێی دەوترێت خوێی نیتراتی سۆدیۆم.
 كێشەی ئەم خوێییە ئەوەیە كەلە لەشدا ئۆكسانی بەسەردا دێت دەبێتە پێكهاتەیەك كە هۆكاری توشبونە بە نەخۆشی شێرپەنجە بە گوێرەی دوا توێژینەوەكان.
 نمونەی ئەم گۆشتە رەوانەی دوو وڵاتی بێلایەن كرا لەساڵی 2007 بۆ پشكنین 
ئەنجامی  پشكنینەكەی شۆكهێنەر بوو، رێژەی ئەو خوێیەی كە بۆی بەكارهێنرابو دە هێندەی بڕی رێگە پێدراو بو، لەبەرئەوە لەو رۆژەوە لەهەرێم بەكارهێنانی قەدەغە كراوە.
جگە لە زیانی تەندروستی ئەم گۆشتە بەفێڵی بازرگانی هەژمار دەكرێت یاساو سزای بۆ ئەنجامدەران داناوە، لەكاتی دەستبەسەرداگرتنی ئەم گۆشتە لەلایەن لیژنەكەمانەوە دەستبەجێ شوێنكارەكە دادەخرێت و خاوەنەكەی روبەڕوی رێكاری یاسایی دەبێتەوە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتیان بەدوربن لە خواردنی ئەم گۆشتە قەدەغەكراوە.
قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group