دژی پێدانی سولفە بە هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عیراق تۆمار دەكرێت

16/09/2023

نەوا - 
دژی پێدانی سولفە بە هەرێمی كوردستان، مستەفا سەند پەرلەمانتار سكاڵای لەسەر ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تۆمار دەكات و پێی وایە سەرپێچی یاسای بودجە كراوە، پەرلەمانتارێكیش پێی وایە موزایەدەی پێش هەڵبژاردنە.
مستەفا سەند لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، پارێزەرەكەی راسپاردووە كە سكاڵا لەسەر ئەنجومەنی وەزیران تۆمار بكات، ئەوەش بەهۆی پێدانی سولفە بە هەرێمی كوردستان لە دەرەوەی دەستكەوتی یاسای بودجە.
رونیشیكردووەتەوە، ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت سەرپێچی یاسا بكەن، ئەوا بە دامەزراندنی چینی گەنجان ئەو سەرپێچییە بكەن.
هەر سەبارەت بەو سكاڵایە، كاروان یاروەیس ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە، هەندێك لە پەرلەمانتاران ئەو جۆرە بانگەشانە دەكەن بۆ راكێشانی هەست و سۆزی شەقامی خۆیان بەتایبەتی پێش هەڵبژاردنەكان، تۆماركردنی سكاڵای لەو جۆرە ئاساییە بەڵام پێدانی قەرز بە هەرێم تەواو یاسایی و دەستورییە و كەس ناتوانێت رێگری لێبكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group