لە پارێزگایەكی عیراق خواردنەوەی كحولی قەدەغەكرا

15/11/2023 عێراق
نەوا - 
لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عیراق بڕیاردرا سەرجەم دوكانەكانی مەیفرۆشتن دابخرێن و چیدیكە رێگە بە فرۆشتنی خواردنەوەی كحولییەكان لەو پارێزگایە نادرێت.
بەپێی نوسراوێك كە واژۆی ئیسماعیل خزیر هلوب پارێزگاری سەڵاحەدینی لەسەرە، بڕیار دراوە بە داخستنی سەرجەم دوكان و فرۆشگاكانی خواردنەوە كحولییەكان لەسەرجەم شوێنەكانی پارێزگاكە.
رونیشكراوەتەوە، هەركەسێك سەرپێچی لەو بڕیارە بكات روبەڕووی رێكاری یاسیایی دەكرێتەوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتریش دەستەی گشتی گومرگ رێنمایی بۆ سەرجەم ناوەندەكان دەركرد كە رێگە بە هێنا ناوەوەی خواردنەوەی كحولی نەدرێت، هەركەسێكیش سەرپێچی بكات، سزای دارایی لە نێوان 10 ملیۆن دینار بۆ 25 ملیۆن دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group