دەست بە ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكرێت

25/11/2023

نەوا - 
كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كرد، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە دەست بە ناردنی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا دەكرێت.
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری یەكێتی بە میدیای حزبەكەی وتووە، دەستكراوە بە رێككارە كارگێڕییەكان بۆ ناردنی دوایین بڕی 700 ملیار دینارەكەی بەغدا، كە حكومەتی هەرێم و عیراق رێككەوتنیان لەسەركردبوو.
وتوشیەتی، دوای تەواوبوونی رێككارە كارگێڕییەكان، چاوەڕوان دەكرێت رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەغدا دەست بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بكات.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ ناردنی پارەی ئەو سێ مانگەی دیكەی موچەخۆران كە وەریاننەگرتووە، پێویستی بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا و بەردەوامبوونی گفتوگۆكان هەیە.
بەپێی رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ئەمە كۆتا گوژمەی قەرزە كە ئەمساڵ بە هەرێمی كوردستان دەدرێت و تاوەكو ئێستاش چارەنوسی موچەی 3 مانگی فەوتاوی ئەمساڵی موچەخۆران دیار نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group