بە ملیۆنان دۆلار هاوردەی عیراق كرا

07/12/2023 عێراق

سەرچاوەیەكی حكومەتی عیراق ئاشكرایكردوە، بانكی بازرگانی عیراق بە ملیۆنان دۆلاری هاوردەی عیراق كرد.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندوە، لەچوارچێوەی پلانی هاوردەكردنی دۆلار لەسەر خواستی كڕیاران، بانكی بازرگانی بە ملیۆنان دۆلاری هاوردەی عیراق كرد بڕیاریشە لەچەند رۆژی داهاتودا چەند بەشێكی تر بگاتە وڵات.
پێشتر بانكی ناوەندی عیراق مۆڵەتیدایە چەند بانكێكی عیراقی بۆ هاوردەكردنی دراوی بیانی لە دەرەوەی وڵاتەوە بۆ ناوەوە، بەڵام بەچەند مەرجێك كە یەكێك لە مەرجەكان خواستی كڕیاران بو لە كۆمپانیاكان و رێكخراو و دەستەكان بۆ كڕینی دۆلار.
هەر لە مەرجەكاندا چەسپێنراوە كە ئەو بانكەی خواستی هاوردەكردنی دۆلاری هەیە پێویستە داواكاری پێشكەشی بانكی ناوەندیی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بانكەكان بكات كە بڕی هاوردەكردن و پێداویستی تیایدا رونكردبێتەوەو پابەندی تۆماركردنی ژمارەكانی بێت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بانكەكانی لێ ئاگادار بكاتەوە، لەگەڵیشیدا هاوردەكردنی دۆلارەكە تەنها لە رێگەی ئاسمانییەوە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group