وەزارەتی دارایی: پەرۆشین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم

10/12/2023

وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: دەستیانكردوە بەناردنی بڕی 700 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆك وەزیران، تەیف سامی وەزیری درایی نوسراوی بۆ ناردنی بڕی 700 ملیار دینار وەك قەرز بە هەرێمی كوردستان كردوە بەمەبەستی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان  تا ئەوكاتەی شایستەكانی هەرێم بەپێی بڕگەكانی یاسای بودجە یەكلایی دەكرێتەوە.
وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە، حكومەت پەرۆشە بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەجێبەجێكردنی ئەو چاكسازییە داراییانەی ئامانجێتی بۆ پەرەپێدانی گەشەسەندنی ئابوری.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group