كەسێك كوژراو و 5ی تریش بریندار بون

13/02/2024 جیهان

نەوا-
لە روداوێكی تەقەكردندا لە وێستگەیەكی میترۆی شاری نیویۆركی ئەمریكا، كەسێك كوژرا و پێنجی دیكە بریندار بون.  
فەرماندەی پۆلیسی گواستنەوەی شارەكە رایگەیاندوە بڕوا ناكەین ئەمە تەقەكردنێكی هەڕەمەكی بێت و بە بڕوای ئێمە، ئەم تەقەكردنە لە ئەنجامی كێشەی نێوان دو گروپە كە لەنێو شەمەندەفەرێكدا دروستبووە،  یەكێك لە قوربانییەكان پیاوێكی تەمەن 34 ساڵە كە گیانی لەدەستداوە.
تیمە فریاگوزارییەكان بە شێوەیەكی بەرفراوان لە وێستگەی میترۆی ماونت ئەیدن ئەڤنو لە ناوچەی برۆنكسی باكوری شارەكە بڵاوكرانەوە، كە 14 كیلۆمەتر لە گۆڕەپانی مانهاتن تایمزەوە دورە. 
تەقەكردنی كوێرانە لە خەڵك لە ئەمریكا شتێكی باوە، وڵاتێك كە ژمارەی تفەنگ و دەمانچە و تاپڕەكانی لە ژمارەی خەڵكەكەی زیاترە و نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی پێگەیشتو لانیكەم چەكێكیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group