وەستاندنی شەش هەفتە شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە گفتوگۆدایە

13/02/2024 جیهان

نەوا-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، رێككەوتنێك بۆ ئازادكردنی بارمتەكان كە لە غەزە دەستبەسەرن لەگەڵ وەستاندنی لانی كەم شەش هەفتە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئێستادا لە ژێر گفتوگۆدایە.
جۆ بایدن دوای وتوێژ لەگەڵ شا عەبدوڵا شای ئوردن بۆ رۆژنامەنوسان وتی، ئێمە زۆر كار دەكەین بۆ ئاشتی و ئاسایش و كەرامەت بۆ هەردو گەلی فەڵەستین و ئیسرائیل، شەو و رۆژ كار لەسەر ئەوە دەكەم.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی پێویستە پارێزگاری لە هاوڵاتیانی سڤیلی فەڵەستینی لە رەفەح بكرێت  لە ئەگەری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی وشكانیی ئیسرائیل لەو شارە كە دەكەوێتە باشوری كەرتی غەزە.
لای خۆیەوە پاشای ئوردن داوای ئاگربەستی دەستبەجێی نێوان ئیسرائیل و حەماس كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group