دیزاینی میترۆی بەغدا تەواو كرا

پێش 4 هەفتە عێراق

نەوا-
ناسر ئەسەدی راوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری گواستنەوە لە لێدوانێكدا رایگەیاند، دیزاینەكانی رێڕەوی میترۆی بەغدا تەواوبوەو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكە سەرجەم شوێنەكان لەخۆدەگرێت.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندوە، پرۆژەی میترۆی بەغدا زۆر گەورەیەو درێژییەكەی 148 كیلۆمەترەو 85%ی شاری بەغدا دەگرێتەوە، هەروەها بەسەر 64 وێستگەدا دابەشكراوە، وێستگەكان شوێنە پیرۆزەكان و نەخۆشخانەكان و زانكۆكان و شوێنە گەشتیاری و كارگێڕییەكان لەخۆدەگرێت.
باسی لەوەشكردوە، دیزاینی رێگاكان داڕێژراوەو پڕۆژەكە پێشكەشكراوە بۆ وەبەرهێنان، وەبەرهێنەریش تیمی تەكنیكی خۆی دەخاتە ناو كاری دیزاین و جێبەجێكردن و بەڕێوەبردن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group