رەئیسی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەكات

02/04/2024 جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێران هێرشەكەی  سەر كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە دیمەشقی پایتەختی سوریا بە تیرۆریستی ناودەبات و دەشلێت ئێران بێ وەڵام نابێت.
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی بەئامانجكردنی كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە لایەن ئیسرائیلەوە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند زۆر بە توندی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر كۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق شەرمەزار دەكەم، كە بوە هۆی كوژرانی دو فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران و پێنج ئەفسەری دیكە كە وەك راوێژكاری باڵای سەربازی بۆ بەرگریكردنی لە مەزارگە پیرۆزەكانی ئەهلی بەیت و بۆ پاراستنی بەها باڵاكانی ئیسلام و مرۆڤایەتی لە سوریا بوون.
ئیبراهیم رەئیسی هەڕەشەی لە ئیسرائیل كرد و وتی هێرشەكە تیرۆریستییە و پێشێلكاریێكی زەقی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەكانە و ئەو تاوانەی زایۆنییەكان بێ وەڵام نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group