باندێكی نێودەوڵەتی بە قاچاغبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیر كرا

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق باندێكی نێودەوڵەتی بە قاچاغبردنی مادەی هۆشبەری دەستگیر كرد.
فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان سەر بەشانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردۆتەوە، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، هێزەكانی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانیویانە باندێكی بە قاچاغبردنی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن كە لە سێ تۆمەتبار پێكهاتون و رەگەزنامەی بیانیان هەیە.
راشیگەیاندوە، ئەو باندە پەیوەنیان بە باندێكی بیانی نێودەوڵەتیەوە هەیە لە بەقاچاغبردنی مادەی هۆشبەرداو خاكی عیراقیان وەك رێڕەوێك بەكاهێناوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو مادانە بۆ وڵاتانی دراوسێ.
شانەی ئەمنی عیراق باسی لەوەشكردوە، دەزگای هەوڵگری نیشتمانی ناسنامەی باندەكەی ئاشكرا كردوە كە لەژێر پەردەی كۆمپانیایەكی گواستنەوەی كەلوپەلدا بۆ عیراق ئەو كارەیان كردوە، لەكاتێكدا سەرقاڵی گواستنەوەی مادەیەكی هۆشبەر بون بۆ وڵاتێكی دراوسێ بە تاوانی بینراو دەستگیر كران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group