روسیا هێرشی كردە سەر ژێرخانی وزەی ئۆكرانیا

پێش 3 هەفتە جیهان

نەوا-
لە هێرشێكی گەورەی هێزەكانی روسیادا بۆ سەر ژێرخانی وزە لە ئۆكرانیا 200 هەزار كەس بێ كارەبا بون.
ماڵپەڕی رۆیتەرز بڵاویكردۆتەوە، روسیا هێرشی كردۆتە سەر ژێرخانی وزە لە ئۆكرانیا و بەهۆیەوە 200 هەزار كەس بێ كارەبا بون و وێستگەیەكی دەرەوەی كیێڤ بە تەواوی لەناوبراوە، بەرپرسانیش دەڵێن موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی روسیا هێرشیان كردۆتە سەر 5 ناوچەی دامەزراوەی كارەبای ئۆكرانیا و فشاری لەسەر سیستەمی وزە دروستكردوەو زیانی پێكەیاندوە، لەكاتێكدا كۆگاكانی بەرگری ئاسمانی ئۆكرانیا كەمبونەتەوە.
ڤۆلۆدیمیر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكرد: پێویستمان بە بەرگری ئاسمانی و پاڵپشتی بەرگریی دیكە هەیە نەك چاوبەستن و گفتوگۆی درێژخایەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group