سافی: ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەسەر فڕۆكەخانەی بەغدا بڵاوكراوەتەوە كۆنە

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا-
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق لەسەر بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاندوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لەتۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاوكراوەتەوەو تیایدا كۆمەڵە سەگێك دەركەوتون لەناو راڕەوەكانی فڕۆكەخانەكەدا كۆنەو دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2022، بەڵام ئێستا جارێكی تر بڵاوكراوەتەوە بەئامانجی لەكەداركردنی ئەو پەرەسەندنەی فڕۆكەخانەكە بەخۆیەوە بینیوە لەكاتێكدا جارێكی تر بەخۆیدا چۆتەوەو گەندەڵكارانی روبەڕوی یاسا كردۆتەوە.
راشیگەیاندوە، پلانی وەزارەتەكەمان بەردەوامە لە برەودان و دوو پلان دانراون كە فڕۆكەخانەكە بەرەو پێش ببرێت، بۆیە ئەمجۆرە بابەتانە لە پەرەپێدان بە كارەكانمان رامانناگرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group