پێدەچێت وەرزی یاسادانان لە عیراق درێژ بكرێتەوە

پێش 3 هەفتە عێراق

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لێكتێگەیشتنێك هەیە بۆئەوەی وەرزی یاسادانانی پەرلەمان درێژبكرێتەوە تا خشتەكانی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكات.
ئیخلاس دلێمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، رەوشی ئێستا وا دەخوازێت كە وەرزی یاسادانان درێژبكرێتەوەو پشوەكانی بۆ ماوەی یەك مانگ دوابخرێن تا ئەوكاتەی خشتەكانی تایبەت بە بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 جێبەجێ دەكرێن.
راشیگەیاندوە، لیژنەی دارایی ئامادەیە خشتەكانی بودجە وەربگرێت و كاری لەسەر بكات بۆئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بكات، بۆیە ئەو وەرزەی یاسادانان نەك هەر بۆ بودجە بەڵكو وا پێویستەكات هەندێك لەو پرۆژە یاسا گرنگانەی بۆ داهاتو پێویستن دەنگیان لەسەر بدات.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group